ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی سەردانی عێراق و سووریای کرد



ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی سەردانی عێراق و سووریای کرد، تاووتوێی نیگەرانییە ئەمنییە هەرێمی و ناوخۆییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کرد،

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژەنەڕاڵ مایکڵ ئێریک کورێلا، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەردانی عێراق و سووریای کرد، هاوکات تاوتوێی زیادبوونی هێرشەکانی کرد بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.

لە دوای ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە میلیشیاکانی سەر بە ئێران تاوانبار کراون بەوەی زیاتر لە ٩٨ جارهێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا کە لە عێراق و سووریا.

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا بە ڕۆژنامەی ناشناڵی ڕاگەیاندووە، لەو ژمارەیە ٤٦ جار لە عێراق و ٥٢ جار لە سووریا هێرشەکان ئەنجامدراون.

هاوکات ژەنەڕاڵ کوریلا لە عێراق لەگەڵ محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە.

سەرکردەکان باسیان لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێستای تایبەت بە ناوچەکە و  دۆخی ئەمنی ناوخۆیی کردووە بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر ئەو هێرشانەی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێن.

ژەنەڕاڵ کوریلا سەردانی بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی هەولێری کرد، هاوکات  لە سوریا سەردانی چەند بنکەیەکی دیکەی کرد.

 

سەرچاوە: The national

چارەنووسی ئاوارەکانی کەمپی عەربەت چی لێدێت؟
پێشت چارەنووسی ئاوارەکانی کەمپی عەربەت چی لێدێت؟
میری کوەیت لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
دواتر میری کوەیت لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار