دوو ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەى حاجیاواى سەر بە ئیدارەى راپەڕین سێ کەس برینداربوون، ڕووداوەکە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل ڕویداوە.

ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاوا ئاماژەی بەوەکردووە “ڕوداوەکە لە جوتسایدى دەروازەى حاجیاوا، لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا ڕویداوە”.

لایخۆیەوە عەلى عەبدوڵا، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى ڕاپەڕین لەبارەى ژمارەی قوربانییەکانی ڕووداوەکەوە باسی لەوەکرد، لە ڕووداوەکەدا سێ کەس بە سوکى بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

لەڕووداوەکەدا چوار ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە کە سیانیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرن و ئۆتۆمبێلی چوارەمیش ئۆتۆمبێلێکی تایبەتە لە جۆری “BMW”

لەڕووداوێکی دیکەدا لە بالیسان کە لەنێوان دوو ماتۆرسکیل ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شۆفێری یەکێک لە ماتۆرسکیلەکان گیانی لەدەستداوە.

 

وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمی کارەباوە ڕوونکردنەوەیدا
پێشت وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمی کارەباوە ڕوونکردنەوەیدا
کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ دیاریکرا
دواتر کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ دیاریکرا
ەیوەندیدار