کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ دیاریکرا



وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی دووەم کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ دیاری دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە هەفتەی کۆتایی مانگی داهاتوودا کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە سەرجەم خوێندنگاکان دیاری دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ گشت خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکانی نێوەی ساڵی وەرزی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ خواست.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و خوێندنی حکومی بەشێوەی فەرمی دەستی پی نەکردووە بەڵکو لەگەڵ لێدانی زەنگی خوێندن و دەستپێکردنی پرۆسی خوءێندنی ئەمساڵ زەنگی بایکۆت لێدرا و تەنها مەرجی مامۆستایان پێدانی مووچەکانیانە لەکاتی خۆیدا بۆئەوەی دەوام دەستپێ بکەنەوە.

دوو ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
پێشت دوو ڕووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
کاتی بارینی به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان ئاشکراکرا
دواتر کاتی بارینی به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان ئاشکراکرا
ەیوەندیدار