نرخی زێڕ لەئاستێکی بەرزدایە



لەسەرەتای ئەممانگەدا نرخی زێڕ لە تەواوی بازاڕەکانی جیهاندا بەرزببوەوە و گەیشتە ئاستێک کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا تۆمار نەکراوە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە ئەمڕۆدا دوو هەزار و ٤٣ دۆلارە و نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ٣ بۆ ٥ هەزار دینار زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە نرخی زیر نرخی زێڕ لە جیهاندا ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە و یەک گرام بە ٦٥ دۆلارە و نرخی کیلۆگرامێک زێڕ ٦٥ هەزار و ٩٦٠ دۆلارە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی کانزای زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا پەیوەندیدارە بە بەهای دینارەوە و پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوانیاندا هەیە، واتە بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕدا.

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەمشێوەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٦ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٧ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٧ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٧ هەزار دینارە

پێشبینی دەکرێت هاوڵاتیان بەرێژەیەکی کەم بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن
پێشت پێشبینی دەکرێت هاوڵاتیان بەرێژەیەکی کەم بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن
ڕۆژنامه‌یەکی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل دەستی بەبەردانەوەی ئاو بۆناو تونێلەکانی غەززە کرد
دواتر ڕۆژنامه‌یەکی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل دەستی بەبەردانەوەی ئاو بۆناو تونێلەکانی غەززە کرد
ەیوەندیدار