ڕەوشی کەشو هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەنرا



کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر بەنزیکەی ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە ڕەوشی کەشو هەوای سبەی شەممە، دەزگای کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە، سبەى شەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەنزیکەی ١ بۆ ٣ پلە بەرزتر دەبێتەوە.

هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەو شارەکانی هەرێم بەشێوی خوارەوە دەبێت:

هەولێر : ١٨ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٨ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٧ پلەى سیلیزى

کەرکووک : ١٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢١ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٩ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٥ پلەى سیلیزى

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لێدرا
پێشت بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لێدرا
عەبدوللـەتیف ئەحمەد: هەرمامۆستایەک جنێو بەدەسەڵات بدات مەرد و ئازایە
دواتر عەبدوللـەتیف ئەحمەد: هەرمامۆستایەک جنێو بەدەسەڵات بدات مەرد و ئازایە
ەیوەندیدار