عێراق فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت



لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق فۆرمی داواکاری بۆ هاوکاری و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەخاتە ڕوو و ئاماژە بەوە دەکات کە یاساکە چەندین سوودی تێدایە کە خزمەتی کەرتی تایبەت دەکات.

نەجم ئەلعەکابی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە “سەباح”ی ڕاگەیاند “چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی چالاککرا و دوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، جەختی لە گرنگی یاساکە و چالاککردنی بەخێرایی کردەوە” و ئاماژەی بەوەشکرد کە “چەند ڕۆژی داهاتوو فۆرمێک بۆ داواکردنی هاوکاری و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەست پێدەکات و هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگەی تەلەفۆنەکەیەوە فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە و داواکاری پێشکەش بکات.

عەکابی باسی لەوەشکردووە، “یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانی یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ئەوەیە بتوانرێت کرێکارانی کەرتی تایبەتی خانەنشین  بکرێن ئەوەش لەپێناو پاراستنی مافەکانی کرێکاران و بێکاراندا دەکرێت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، “هەر عێراقییەک دەتوانێت خۆی بڕیار لەسەر خانەنشینبوونی بدات و بڕیاربدات دوای مردنی خانەنشینکراو مووچەکەی بۆکێ بچێت.

هاوکات بەگوێرەی پرۆژە یاساکە، “کەمکردنەوەی ڕێژەی سەدی مافی مووچەی کەمئەندامان لە ۳۵٪ یان زیاتر بۆ ڕێژەی ۳۰٪ یان زیاتر، زیادکردنی لقی بیمەی بێکاری لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ بێکارەکان بەهۆی بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی وەزارەتەکەوەیە، پێدانی مۆڵەتی سکپڕی کرێکار و منداڵبوون بە مووچەیەکی تەواو، دابینکردنی بیمەی تەندروستی بۆ کرێکاران بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان پێش ئەوەی یاساکە جێبەجێ بکرێت بەپێی میکانیزمێک کە لەلایەن وەزارەتەوە دیاریکراوە.

کاوە مەحمود: لە بەغداوە دەویسترێت قەوارەی هەرێم بکرێت بە کارتۆنی
پێشت کاوە مەحمود: لە بەغداوە دەویسترێت قەوارەی هەرێم بکرێت بە کارتۆنی
بەهای دۆلار دابەزی و نرخی زێڕ هەڵکشا
دواتر بەهای دۆلار دابەزی و نرخی زێڕ هەڵکشا
ەیوەندیدار