ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

مۆم بۆ نەهێشتنی قڵشی دەست و قاچ زۆر بەسوودە، بەڵام چۆن بەکاری دەهێنیت؟

خێزان

مۆم سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەهێشتنی قڵشی لە پێستدا بەتایبەت لە ناوچەی دەست و قاچ، هەر بۆیە دەتوانیت بۆ ئەوە بەکاری بهێنیت:

 

مۆمی تواوە بەمەرجێک زۆر گەرم نەبێت بدە لە دەستەکانت، دواتر عەلاگەیەک بکە دەست و دەستکێشێک لەدەستبکە بۆماوەی ١٠ تا ١٥ خولەک، پاشان دەستت بەئاو بشۆ و کارەکە بۆ دەستەکەی دیکەشت بکە.

هاوکات بۆ قاچیش بەهەمان شێوە مۆمە تواوەکە بدە لە قاچەکانت و عەلاگەیەک بکە قاچت و گۆرەوییەک لەپێ بکە، با ١٠ بۆ ١٥ خولەک پێوەی بێت دواتر بەئاو بیشۆرەوە.

ریکلام

تەندروستی

چەند ڕێگایەکی سروشتی بۆ لابردنی گۆشتی زیادەی جەستە

خێزان

گۆشتی زیادەی سەر پێست  لە ڕیشاڵی كۆلاجینی و چەورییە خانەو دەمارەخانەو بۆری خوێن پێكهاتووەو بە پێستێكی تەنك داپۆشراوە، زیاتر لە درزەكانی پێستی مل، بنباڵ، بنڕان، ژێر مەمك، ڕووكاری ناوەوەی باڵ و پێڵوی چاودا هەن.

 

بەر لەوەی هەوڵبدەیت گۆشتی زیادە لابدەیت باشترە نیشانی پزیشکی بدەیت تا بزانیت لابردنی زیانی هەیە یاخود نا؟

دواتر دەتوانیت بە یەکێک لەم ڕێگایانە لای بدەیت:

 

– لۆکەیەک بخەرە ناو سرکەوە و دواتر بیگوشە، پاشان بیدە لە شوێنەکەی و بە لەزگەیەک با پێوەی بێت هەتا بەیانی، ڕۆژانە ئەم کارە دوبارە بکەرەوە تا پێوەی نامێنێت.

– ئاوی لیمۆش بۆ لابردنی پەڵەکە بەسوودە، ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ جار ئاوی لیمۆی لێبدە.

– ناوچەکە پاک بکەرەوە و ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ جار جێڵی ئاولڤێرای لێبدە.

– دەتوانیت ١-٢ قاش سیر بکەیت بە هەویرێک و بیدەیت لەو ناوچەیە، شەو تا بەیانی با پوەی بمێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی شەوان بەر لە خەوتن چەند کەوچکێک ماستی بێچەوری بخۆیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە بۆ ئەوەی شەوان بەر لە خەوتن چەند کەوچکێک ماستی بێچەوری بخۆیت:

 

-بەپێی لێكۆڵینەوەكان سەلمێنراوە كە خواردنی ماستی بێ‌ چەوری یارمەتی دابەزاندنی كێش و زوتر سوتاندنی چەوری ورگ دەدات بەجۆرێك كە پێویستە هەمو ڕۆژێك 500 گم ماستی بێ‌ چەوری بخۆیت.

-خواردنی ماستی بێ‌ چەوری یارمەتی  سیستمی هەزم كردن دەدات و ڕێ‌ لە دووبارە زیادبونەوەی كێشی لەش دەگرێت.

-کاریگەرترین ئەو هۆکارەی كە دەبێتە هۆی دروست بونی چەوری ورگ بریتیە لە رژێنەی كۆرتیزۆل كە دەكەوێتە سەر گورچیلەكان، بەڵام ماست كە دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم رێ‌ لە زیادبونی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل دەگرێت و بەوەش چەوری ورگ كەم دەكاتەوە.

-ماست دەوڵەمەندە بە ماددەی (تريپتوفان) کە وادەکات جەستە ئاسوودەتر بخەوێت و خەوتنت خۆشتر ببێت.

-گەر شەوان برسیت بوو پێویست ناکات خواردنی چەور بخۆیت، خواردنی ماست وا دەکات هەم تێر بیت هەم هەست بە برسێتی نەکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بە یەکێک لەم پێنج ڕێگا سرووشتیە، لێوت جوان و گەورەتر بکە

خێزان

زۆربه‌ی خانمان هه‌وڵی ده‌ستخستنی لێوێكی گه‌وره‌و جوان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش به‌شێكیان پشتده‌به‌ستن به‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، له‌ كاتێكێدا كۆمه‌ڵێك رێگای سورشتی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت.



-شه‌كراو

كه‌مێك شه‌كر له‌گه‌ل ئاو تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ لێوه‌كانت، پاشان پاكی بكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی گه‌وره‌كردن و هه‌ڵئاوساندنی لێوه‌كه‌.

 

-مكیاج

-ده‌توانیت له‌ رێگای مكیاجیشه‌وه‌ لێوت گه‌وره‌ ده‌ربخه‌یت، ئه‌ویش به‌وه‌ی دیاریكردنی سنوری لێوت كه‌مێك له‌سه‌ر و سنوری سروشتی خۆیه‌وه‌ و پاشان به‌كارهێنانی سوراو.

 

-وه‌رزش

-كۆمه‌لێك وه‌رزش هه‌یه‌ كه‌ رۆڵی هه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانتدا به‌ شێوازێكی سروشتی، رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 چركه‌ هه‌وا بكه‌ره‌ گوپه‌كانته‌وه‌و بۆ 10 جاریش كاره‌كه‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

 

-دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون

-كه‌مێك دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ لێوه‌كانت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خوێنی زیاتر ڕابكێشێت و گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت.

 

-ته‌ڕكردنی لێو

-گرنگه‌ كه‌ به‌رده‌وام جه‌سته‌ت رێژه‌ی پێویستی ئاوی تێدابێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ رۆژانه‌ هه‌وڵبده‌یت 2 لیتر ئاو بخۆیته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان