“دەمانەوێت هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”



وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئامانجییەتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبکەنەوە بۆ ئاستێک کە هەرێمی کوردستان ببێتە “سەبەتەی خۆراک” بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکا ی ڕاگەیاندووە، ” ئێستا ئێمە کار لە سەر ئابووری سەوز دەکەین، ئێمە لەسەر ئەو هێڵە کاردەکەین کەوا کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەر هەموو سوود لە زەوی و ئاو و کەش و هەوا وەرگیرا، ئەوا دەرفەتی باش دەبێت و ئەمە هێڵێکی گەرمە کە وەزارەتی کشتوکاڵ کاری لەسەر دەکات.”.

بە گوێرەی وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە دوو ساڵی ڕابردوودا بڕی 8 هەزار تەن پەتاتە هەناردەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی وەک ئیمارات و قەتەر کراوە، ئەمە سەرەڕای ناردنی دەیان تەن لە بەرهەمی هەنار بۆ ئیمارات و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە نێوانیان بەریتانیا و هەناردەی سێو و برنجی ئاکرێ و تەحین.

هەروەها لە ڕۆژی چوارشەممە، 29-11-2023 بەڕێگای ئاسمانی دوو تۆن هەنگوینی کوردستان گەیشتە وڵاتی قەتەر، کەبەرهەمی زیاد لە 200 هەنگەوان بوون.

هیوا عەلی ئاشکرایکردووە،  لە ئێستادا هەناردەی ئەم بەرهەمانە بۆ بازارەکانی جیهان بۆ ڕاکێشانی سەرمایەگوزاری جیهانییە، “بۆ ئەوەی وڵاتانی بیانی بزانن کە هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەو بەرهەمانە دەکات  بەکوالێتیەکی پێشکەوتوو و هانیان دەدەین بێنە کوردستان و سەرمایەگوزاری لە پرۆژەکاندا بکەن، ئێمەش ئاسانکاریان بۆ دەکەین و زەویان بۆ دابین دەکەین.”

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەتایبەت دوای ڕاگرتنی هەناردەنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی سێ لە لایەن تورکیاوە، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، لە نێوانیان سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی، بەردەوام باسی هەناردەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەکەن و دەڵێن دەیانەوێت ئابووری هەرێم لە پشتبەستن بە ووزەوە بگۆڕن بۆ ئابوورییەکی هەمەچەشن.

هەرێمی کوردستان خاوەن ڕووبەرێکی فراوانی زەوی کشتوکاڵییە، بەپێ ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕووبەری زەوی شیاو بۆ چاندن بریتیە لە شەش ملیۆن و 619 هەزار و 19 دۆنم زەوی.

“کارەبا کەمتر بەکاربهێنن و پارەی کارەبا بەڕێک و پێکی بدەن”
پێشت “کارەبا کەمتر بەکاربهێنن و پارەی کارەبا بەڕێک و پێکی بدەن”
موقتەدا سەدر پەیامێکی نوێ ڕادەگەیەنێت
دواتر موقتەدا سەدر پەیامێکی نوێ ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار