موقتەدا سەدر پەیامێکی نوێ ڕادەگەیەنێت



سەرۆکی سەدر لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت” هێرش نەکەنە سەر ناوەندەکانی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە بە “هەڵبژاردنی گەندەڵ” وەسفی کرد”.

سەدر لە هەژماری خۆیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” دەڵێت، ئێمە کەسانێکین بڕیارمانداوە پاک ببینەوە، لە پیسی گەندەڵی و فێڵی هەڵبژاردنەکانیان پاک دەبینەوە، ئەوان کەسانێکن کە گەندەڵی دەکەن و خودا حەزی لە گەندەڵی نییە، بۆیە پاک بن و هێرش مەکەنە سەر هەڵبژاردنە گەندەڵەکانیان،و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و کەرامەتی غەززە بپارێزن،  هەروەک چۆن ئەمیری باوەڕداران سەقمگیری وڵاتی پاراست،  دوای ئەوەی خەلافەتەکەی لێدزرا و  هێرش کرایە سەر فاتیمە زەهرا،

عێراق بەرپرسیارێتی تۆیە، ئایین بەرپرسیارێتی تۆیە، عەقیدەیش بەرپرسیارێتی تۆیە”.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 18ی کانونی یەکەم، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

“دەمانەوێت هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”
پێشت “دەمانەوێت هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”
حكومەتی عێراق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند
دواتر حكومەتی عێراق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند
ەیوەندیدار