کۆمپانیای نیشتمانی بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دادەمەزرێت



دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا “کۆمپانیای نیشتمانی بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق” دابمەزرێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە نوێنەرایەتی گەشەسەندنێکی چۆنایەتی دەکات لە پێکهاتەی ژێرخانی دارایی وڵاتدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی ئاشکرایکرد، کۆمپانیا نوێیەکە بەرپرسیارێتی پەرەپێدان و بەڕێوەبردن و بەڕێوەبردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کارتی ئەلکترۆنی و زیادکردنی خزمەتگوزارییە نوێیەکان بۆ خزمەتکردنی ژینگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ئەستۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆڵی بانکی ناوەندی عێراق لە دەوری ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی ئەو سیستەمانە دەمێنێتەوە، هەروەها چوارچێوەی یاسایی و جێبەجێکردن و کارپێکردن بۆ کۆمپانیاکە دادەمەزرێت بە بەشداری سەرجەم لایەنە بەرژەوەندخوازەکان، بەگوێرەی یاسای بانکی و پێودانە یاساییە کارپێکراوەکان.

جێی ئاماژەیە دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە عێراق لە ئێستادا بەشێوەیەکی خێرا بەڕووی سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنیدا کراوەتەوە، هاوکات رۆژانە هەنگاوەکان بۆ گشتگیرکردنی ئەم سیستمە لە سەرتاسەری عێراقدا بەردەوامە و زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەران بە پێی چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت بۆ پاڵپشتی و پەسەندکردنی سیستەمی پێشکەوتووی پارەدانی ئەلیکترۆنی یارمەتیدەری دامەزراندن و پێشکەوتنی ئەم سیستمەیە.

كاتێك منداڵەكەت تووشی پەتا ببێت چۆن چارەسەری دەكەیت؟
پێشت كاتێك منداڵەكەت تووشی پەتا ببێت چۆن چارەسەری دەكەیت؟
شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتەوە بەغدا
دواتر شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتەوە بەغدا
ەیوەندیدار