كاتێك منداڵەكەت تووشی پەتا ببێت چۆن چارەسەری دەكەیت؟



پەتای وەرزی، نەخۆشیەكی ڤایرۆسییە و بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە تووش ئەبێت، یەك بۆ سێ ڕۆژ دوای بەریەك كەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەكە، بۆ ماوەی هەفتەیەك بۆ ۱۰ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت.

د.پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت: پەتای وەرزی نەخۆشییەكی ترسناك نییە و خۆی چاك ئەبێتەوە دوای تەواوكردنی سوڕی ڤایرۆسەكە.

نیشانەكانی:
۱-لووتی تەڕ ئەبێت.
۲-قوڕگی خوران و ئازاری ئەبێت.
۳-كۆكە.
٤-هەست بە ئازار و بێتاقەتی ئەكات.
٥-پژمە.
٦-تایەكی كەم هەندێكجار تایەكی بەرز.
۷-بە گشتی هەست بە باشی ناكات.

لە چ كاتێكدا پێویستە پزیشك بیبینێت؟
۱-تا بەرزتر لە ۳۸ پلەی سیلیزی لە منداڵی خوار تەمەنی سێ مانگ.
۲-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان مانەوەی تاكەی بۆ زیاتر لە دوو ڕۆژ.
۳-نیشانەكانی بەرەو خراپی بڕۆن.
٤-سەرئێشەیەكی زۆر و كۆكەیەكی زۆر.
٥-خیزەی سنگ.
٦-ئازاری گوێچكە.
۷-ئارەزووی خواردنی نەمێنێت.
۸-هۆشی بەرەو خراپی بڕوات.

چۆنیەتی خۆپاراستن:
۱- بەردەوام دەستی منداڵەكە بە سابوون بشۆ.
۲-بەردەوام ئاگاداری پاك و خاوێنی مەتبەخ و حەمام بە.
۳-بەردەوام كلێنێكس بەكاربهێنە بەتایبەت لە كاتی كۆكە و پژمە، منداڵەكەت فێر بكە لەكاتی نەبوونی كلێنێكس ئەگەر كۆكە و پژمەی هات با سەر بنێت بە ئانیشكیەوە بۆئەوەی ڤایرۆسەكە بڵاونەكاتەوە.
٤-هەوڵ بدە بەهیچ شێوەیەك كەوچك و پەرداخی كەسی تووشبوو بەكارنەهێنێت.
٥-هەوڵ بدە بەریەككەوتنی لەگەڵ كەسی تووشبوو نەبێت.

چارەسەرەكانی لە ماڵەوە:
۱-خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە شلەمەنی وەك ئاو و شەربەت وەك شەربەتی گەرمی لیمۆ.
۲-خواردنی شۆربای مریشك.
۳-پشوودان لە ماڵەوە.
٤-ڕێكخستنی پلەی گەرمی و شێداری ژووری پشوودانی منداڵەكەت، نابێت زۆر گەرم بێت یان سارد بێت، یان وشك بێت.
٥-غەڕغەڕەكڕدن بە خوێ و ئاو (خوێواو).

حكومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی دیاریكرد
پێشت حكومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی دیاریكرد
کۆمپانیای نیشتمانی بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دادەمەزرێت
دواتر کۆمپانیای نیشتمانی بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دادەمەزرێت
ەیوەندیدار