نرخی قەل و قاز گران بووە



لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و زستان خواست لەسەر پەلەوەرە کوردییەکان زیادی کردووە، نرخی قەل و قازی کوردی گرانبووە، هاوکات نرخی مریشکی زیندوو دابەزیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد ئاراس، فرۆشیاری پەلەوەر لە شاری سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، ” ماوەی هەفتەیەک دەبێت نرخی مریشکی زیندوو دابەزیوە، نرخی کیلۆی بە ٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە و مریشکی ناسکیش کیلۆی بە ٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە، لە کاتێکدا لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخەکەی بۆ نزیکی ٤ هەزار بەرزبوەوە”.

سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخی مریشکیش وتی، “هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەیەکی زۆر مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان هەیە، ئەگەر ژمارەیەکی زیاتر بخرێتە بازاڕەوە ئەوا نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت”.

ناوبراو سەبارەت بە نرخی پەلەوەرە کوردییەکانی وەک قەل و قاز وتی، ” بەهۆی وەرزی سەرماوە خواست لەسەر قەل و قازی کوردی زیادی کردووە و بەهۆیەوە نرخەکەی بەرزبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “نرخی قاز کیلۆی ١٢ هەزارە و نرخی قەلیش نێرەکەی بە ١٥ هەزارە و مێیەکەی بە ١٢ هەزارە، بەراورد بە وەرزی هاوین نرخەکەی نزیکەی ٥ هەزار بەرزبووەتەوە”.

هاوکات بەهۆی نەبوونی مووچە و قەیرانی داراییەوە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هاووڵاتییان کەمتر ڕوویان لە کڕینی پەلەوەرە کوردییەکان کردووە، بەڵام بە گشتی خەڵکی زیاتر خواستیان بۆ پەلەوەرە خۆماڵییەکان هەیە زیاتر لەوانەی لە دەرەوە هەناردە دەکرێت.

“قەیرانی غاز دروستدەبێتەوە”
پێشت “قەیرانی غاز دروستدەبێتەوە”
وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی دەکات
دواتر وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی دەکات
ەیوەندیدار