نەوتی سپی نرخەكەی زیاتر هەرزان دەبێت



دوای ئەوەی لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی بۆ نزیكەی 300 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی بەڕێژەیەكی زۆر ڕووی لە دابەزین كردووە و نرخی یەك بەرمیل بۆ نزیكەی 200 هەزار دینار دابەزیوە.

ڕزگار عەبدوڵڵا، كە كاری فرۆشتنی سووتەمەنی دەكات بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردووە و ڕۆژ بەڕۆژیش بەهۆی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا نرخەكەی زیاتر ڕووی لە دابەزینە.

وتیشی، “هەفتەی پێشوو نرخی یەك بەرمیل بۆ 230 هەزار دینار دابەزی و لە ئێستاشدا زیاتر دابەزیوە و ئەگەر نەوت لەناو شارەكان دابەش بكرێت زیاتر نرخەكەی هەرزان دەبێت”.

بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێرانی (خەڵك) لە سلێمانی و هەولێر، نرخی بەرمیلێك نەوتی 216 لیتری بۆ 220 هەزار دینار دابەزیوە و لە بەنزینخانەكانیش لیتری بووە بە 1000 دینار”.

حكومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە نەوت بە 103 هەزار و 500 دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكات، كە ماوەی نزیكەی دوو مانگە دەستی پێكردووە و تا ئێستا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش دەكرێت و بڕباریشە بەم نزیكانە لەناو شارەكان دابەش بكرێت.

بڕیارە حكومەتی عێراقی نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ڕەوانە بكات، بەڵام تا ئێستا ڕەوانە نەكراوە بەهۆی ناڕەزایی حكومەتی هەرێم لە نرخەكەی، كە بەرمیلی بە 150 هەزار دەبێت، لای خۆشیەوە، ئەندامانی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغدا دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایان كرد، كە بەڵێن دراوە نەوت بۆ هەرێم بنێردرێت.

پسپۆڕێكی ئابووری هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار دەخاتەڕوو
پێشت پسپۆڕێكی ئابووری هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار دەخاتەڕوو
مەلا یاسین ماتەمینی خۆی دەگەیەنێتە عەلی قەرەداغی
دواتر مەلا یاسین ماتەمینی خۆی دەگەیەنێتە عەلی قەرەداغی
پەیوەندیدار