پسپۆڕێكی ئابووری هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار دەخاتەڕوو



 

نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابووری، بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار بۆ گەشەكردنی پەیوەندییەكانی عیراق و چین دەگەڕێتەوە كە لەم ماوەیەی دواییدا ئەمریكا لەبارەیەوە هۆشداریی دابوو.

مەرسومی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردەوە:”بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار بەڕێژەی 4% لە بازاڕەكانی ناوخۆ، وابەستەی دامەزراندنی سەكۆی ئەلیكترۆنییە لەنێوان بانكی ناوەندی عیراق و بانكی فیدراڵی ئەمریكایی، بۆ مەبەستی ڕایی كردنی داواكارییەكانی حەواڵەی دەرەكی ڕاستەقینە، بەڵام بووە مایەی دابەزینی كۆی گشتی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە لەثيَناو پتەوكردنی ڕەسیدى دەرەوە، ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی خستنەڕووی دۆلار و دابەزینی بە ڕێژەی 30%ی حەواڵەكراوەكانی عیراق بۆ دەرەوە”.

ئەو پسپۆڕە ئابوورییە پێیوایە:”هەنگاوەكە بۆتە مایەی زیادبوونی داواكاریی لەسەر حەواڵەكردنی دۆلار و پاشان بەرزبوونەوەی نرخی دراوەكە، بەگەڕخستنی سەكۆی ئەلیكترۆنیش بە هەمان شێوە هۆكارێكی ترى بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە كە دوای چەند ڕۆژێك بوو لە هۆشدارییەكەی پنتاگۆنی ئەمریكایی بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە عیراقەوە، سەبارەت بە فراوانكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین”.

ڕووسیا: ئەمریكا جەنگی ڕاگەیاند
پێشت ڕووسیا: ئەمریكا جەنگی ڕاگەیاند
نەوتی سپی نرخەكەی زیاتر هەرزان دەبێت
دواتر نەوتی سپی نرخەكەی زیاتر هەرزان دەبێت
ەیوەندیدار