قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، لە کۆنفرانسی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ٩و١٢ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دووەم کۆنفڕانسی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، کە تیایدا یۆنامی و نوێنەرانی وڵاتانی سعودیە، میسر، لوبنان و میرنشینەکانی عەرەبی یەکگرتوو(ئیمارات)، کوەیت، یەمەن، نوسینگەی عەرەبی کۆمکاری عەرەبی و عێراق بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش بەشداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، لەو کۆنفرانسەدا ڕۆڵی بەرچاوی بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا بەرز نرخێنرا، چەندین جار دەستخۆشی و سوپاس و پێزانین لەلایەن یۆنامی و وەزیری ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددەهۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و نوێنەرانی بەشداربوو لە کۆنفڕانسەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کرا.

هەر لە میانەی ئەو کۆنفڕانسەدا لە پای هەوڵ و ماندووبوون،   بەرەنگاربوونەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان .

یەکەمین ڕێکخراوی تایبەت بە نەخۆشانی داون سیندرۆم ڕاگەیەنرا
پێشت یەکەمین ڕێکخراوی تایبەت بە نەخۆشانی داون سیندرۆم ڕاگەیەنرا
زیاتر لە 194 هەزار گەشتیار لە ڕێی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتیان کردووە
دواتر زیاتر لە 194 هەزار گەشتیار لە ڕێی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتیان کردووە
ەیوەندیدار