زیاتر لە 194 هەزار گەشتیار لە ڕێی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتیان کردووە



لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 194 هەزار گەشتیار لە ڕێی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو هەزار و 349 گەشتی ڕاستەوخۆیان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئەنجامداوە.

ڕوونیشیکردەوە کە 194 هەزار و 55 گەشتیار لە ڕێی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتیان کردووە.

لای خۆشیەوە مەناف عبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، دەتوانن لە قۆناغی داهاتوودا لە ڕێی ڕکابەرییکردنی نرخ و زیاکردنی شوێنی گەشتەکانیانەوە، ژمارەی گەشتیاران زیاتر بکەن.

قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
پێشت قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
چین شەڕی بازاڕی ئۆتۆمبیل دەکات لە جیهان
دواتر چین شەڕی بازاڕی ئۆتۆمبیل دەکات لە جیهان
ەیوەندیدار