چین شەڕی بازاڕی ئۆتۆمبیل دەکات لە جیهان



کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی چین پێشبینی دەکات کە فرۆشی ئۆتۆمبێلی چینی لە ساڵی ٢٠٢٤دا بگاتە نزیکەی ٣١ ملیۆن بەرهەم، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٪٣ زیاد دەکات.

خەمڵاندنەکانی کۆمەڵەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا فرۆشی ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر بە ڕێژەی ٪ ٣.١ بەرزبێتەوە بۆ  ٢٦.٨ ملیۆن ئۆتۆمبیل، ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەمساڵ بە ڕێژەی ٪ ١٠.٣ بەرزبووەتەوە.

هاوکات داتاکان دەریانخستووە کە فرۆشی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێبوەوە بەهەمان شێوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەڕێژەی ٢٠٪ گەشە دەکات، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بازدانی ٣٦.٥٪ بووە، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت هەناردەی ئۆتۆمبێل بۆ نزیکەی ٥.٥ ملیۆن بەرزبێتەوە بەراورد بەوەی کە ئەمساڵ ٤.٨ ملیۆن بووە.

شو هایدۆنگ، بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی چینی ڕایگەیاندووە، بازاڕی ئۆتۆمبێل لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەهۆی کەمبوونەوەی خواست ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی یان سوتەمەنی: شارەزایان چی دەڵێن؟

ئەمساڵ چین لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی ئۆتۆمبێل-دایە لە جیهان، چونکە هەناردەی ئۆتۆمبێلەکانی لە ماوەی ١٠ مانگی یەکەمدا ٣.٩ملیۆن ئۆتۆمبیلی تێپەڕاندووە.

قەبارەی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی چین لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل، بۆ یەکەمجار فرۆشی ئۆتۆمبیلی چینی فرۆشی ئۆتۆمبیلی یابانی تێپەڕاند، بەمەش بووەتە گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

قەبارەی هەناردەکردن لە ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٪ ٥٩.٧ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣.٩٢ ملیۆن ئۆتۆمبیل.

زیاتر لە 194 هەزار گەشتیار لە ڕێی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتیان کردووە
پێشت زیاتر لە 194 هەزار گەشتیار لە ڕێی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتیان کردووە
وەزیری کشتوکاڵ: عێراق و هەرێم قەیرانی ئاویان هەیە
دواتر وەزیری کشتوکاڵ: عێراق و هەرێم قەیرانی ئاویان هەیە
ەیوەندیدار