چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجە دۆزرایەوە



لەلایەن پزیشکێکی ڕووسییەوە چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجە دۆزراوەتەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمەڵێک خۆبەخش دەستدەکەن بە وەرگرتنی دەرمانەکە، تەنانەت لە قۆناغە پێشکەوتووەکانیشدا دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت.

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، تاقیکردنەوەی دەرمانێکی داهێنەرانە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە دەستیپێکردووە و تا مانگی ئابی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت، تەنانەت لە چارەسەرکردنی حاڵەتە پێشکەوتووەکانیشدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

دکتۆر ڤالێنتینا شێکینا، پسپۆڕی وەرەم و نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان ڕایگەیاند، “ئێمە پێشتر دەستمان بە چەندین تاقیکردنەوەی کلینیکی کردووە کە تێیدا نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی گەدە و میلانۆما چارەسەر وەردەگرن، پلانیشمان هەیە بەردەوام بین لە کارکردن”.

هەموو دەرمانە ناوخۆییەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە توندەکان، تاقیکردنەوەی کلینیکی تایبەتیان بۆ دەکرێت، خۆبەخشەکان یارمەتی پزیشکەکان دەدەن و لە وردەکارییەکانی هەموو ئەو ئەگەرەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکان ئاگادار دەکرێنەوە کە لە پشکنینەکانی داهاتوودا بەشداری دەکەن، پاس ئەوە نەخۆشەکە خۆی بڕیار دەدات کە ئایا ئامادەیە دەرمانەکە وەربگرێت یان نا.

ئەو دەرمانەی ئێستا پشکنینی بۆ دەکرێت، بۆ ئەو نەخۆشانە دانراوە کە شێرپەنجەی سەر و ملیان هەیە کە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامنادرێت، ئەم دەرمانە دژەتەنێکە ڕێگری لە گەشەی خانەی نەخۆشەییەکان دەکات، بەم شێوەیە دەتوانرێت خودی وەرەمەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

دکتۆر سڤێتلانا یرۆفیێڤا، سەرۆکی بەشی پشکنینی تاقیکاری و کلینیکی لە نەخۆشخانەی ناوچەی مۆسکۆ ئاماژەی بەوەکرد، “بەشەکەمان تەنها کار لەسەر دەرمانەکان ناکات، بەڵکو لە ئامێرە پزیشکییەکانیش دەکۆڵێتەوە.”

پێویستە بوترێت لە ماوەی کارکردنی ئەم بەشەدا زیاتر لە ٥٠٠ توێژینەوە ئەنجامدراون کە ساڵانە ژمارەیان زیاد دەکات و لەسەر بنەمایەکی زانستی ناوخۆییە، کە تەنانەت پسپۆڕانی بیانیش تێیدا بەشدارن.

١٣ بەنزینخانە لەقەزای سۆران داخران
پێشت ١٣ بەنزینخانە لەقەزای سۆران داخران
شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
دواتر شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
ەیوەندیدار