پارتی هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەدات



لە بابەتێکدا کە ڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە گفتوگۆكان لەنێوان حكوومەتی عێراق و هەرێم لەپێناو چارەسەرکردنی پرسی بودجەی سێ ساڵی و هەموارکردنەوەی بەردەوامییان هەیە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەشکردووە، ڕێککەوتن بۆ ڕەوانەکردنی بڕی (٧٠٠) ملیار دیناری مانگانە لەنێوان بەغداو هەرێمدا هەیە بۆماوەی سێ مانگ پارەکە بەهەرێم بدرێت و پێویستە لەکۆتایی ئەمساڵدا پاکتاو بکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو حکوومەتی هەرێم پابەندبووە بەوەی بۆی دیاریکراوە لە پرسی نەوت و پرسەكانی دیکەدا و شایستەی دارایی هەیە لای حكوومەتی عێراق.

دەڵێت، هەریەکە لە حکوومەتی هەرێم و عێراق لە ئێستادا لە قۆناغی چارەسەركردنی پرسی دەروازە سنورییەكاندان، دەشڵێت هەناردەكردنی نەوت لەپرسە گرنگەكانی گفتوگۆی نێوان عێراق و توركیایە چاوەڕوان دەکرێت بەمنزیكانە لەوبارەیەوە بگەنە لێكەگەیشتن،بەوپێیەی داهاتی هەناردەی نەوت كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بودجە هەیە.

سەبارەت بە یاسای نەوت غاز ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی کێشەکانی ناوخۆی پەرلەمان و ئاڵۆزییەکانی هۆکاری دواکەوتنی یاسای نەوت و غازە  کەبووە هۆی ئەوەی یاساکە تێنەپەڕێندرێت کە گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانن.

وتیشی، ساڵی داهاتوو كۆمەڵێك یاسا پەسەند دەكرێت، كە لەنێویاندا یاسای نەوت و غاز دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق چوار ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
پێشت سەرۆک وەزیرانی عێراق چوار ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
کەشناسی عێراق زانیاری نوێ لەسەر لێزمەبارانەکە بڵاودەکاتەوە
دواتر کەشناسی عێراق زانیاری نوێ لەسەر لێزمەبارانەکە بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار