١٠٠ چەکداری حزبوڵڵا لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون



لەبارەی پێکدادانەکانی لە سنوورەکانی باشووری لوبنان لەگەڵ سوپای ئیسرائیلدا، کە لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، حزبوڵڵا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵا لەسەر سنووری لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە، واتە ڕۆژێک دوای هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل تا ئێستا ١٠٠ چەکداری حزبوڵڵا کوژراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان ڕایانگەیاند، دوو چەکداری دیکەیان لەپێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە سنوورەکانی نێوانیان کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، “عەلی لوتفی فەران و عەباس حەسەن ئەرزانی کە ئەندامی حزبوڵڵا بوون، گیانی خۆیان لەپێناو قودسدا بەختکردووە”.

دادگای هندستان دەسەڵاتی هەرێمی کشمیری هەڵوەشاندەوە
پێشت دادگای هندستان دەسەڵاتی هەرێمی کشمیری هەڵوەشاندەوە
د.عەلی قەرەداغی: هێرشەكەی حەماس شەرعی و یاساییە
دواتر د.عەلی قەرەداغی: هێرشەكەی حەماس شەرعی و یاساییە
ەیوەندیدار