د.عەلی قەرەداغی: هێرشەكەی حەماس شەرعی و یاساییە



ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ڕایگەیاند، بەشێک لە کەسایەتی و لایەنە ئیسلامییەکان ڕەخنە لە حەماس دەگرن، بە قسەکانیان پشتیوانی لە دەسەڵات دەکەن.

د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ڕایگەیاند، ئەمە شەڕی ئایین و خاكە و هێرشەكەی حەماس شەرعی و یاساییە، چونکە ئیسرائیل بەناوی ئاینەوە شەڕی حەماس دەکات و پێویستە مسوڵمانان پشتیوانی خەڵکی غەززەبن.

لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەی بەشێک لە ڕەوتە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان لە حەماسی دەگرن د.عەلی قەرەداغی وتی، ئایینی ئیسلام هەرگیز ڕێگە بە شەڕ نادات لەگەڵ كافر تەنها لەبەرئەوەی لەسەر ئاینی ئیسلام نییە،بەڵکو خودای گەورە فەرمانی کردووە چاكەشیان لەگەڵدا بكەین، ئەوانەی ئەو ڕەخنانە دەگرن پشتیوانی دەسەڵات دەکەن و لە دەرەوەی دین ئەو قسانە دەکەن.

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشەی حەمماس بۆسەر ئیسرائیل لە ٧ تشرینی یەکەم ئەنجامیدا نەك شەرعی، بەڵكو یاساییشە، چونكە حەماس هێرشەكەی بۆ دەركردنی دوژمن كردووە لە وڵاتی خۆی، ئەو لایەنە ئیسلامییانەی دژی حەماس قسە دەكەن، قسەكانیان لە بەرژەوەندی دەسەڵاتە.

 

١٠٠ چەکداری حزبوڵڵا لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون
پێشت ١٠٠ چەکداری حزبوڵڵا لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون
لەماوەی چوار ڕۆژدا چوار هەزار و ٩٥١ کەس لە تورکیا دەستگیر کراون
دواتر لەماوەی چوار ڕۆژدا چوار هەزار و ٩٥١ کەس لە تورکیا دەستگیر کراون
ەیوەندیدار