یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشدەکرێت



ئەومڕۆ دووشەممە، باقر ساعدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان رایگەیاند، زیاتر لە ١٥٠٠ پرۆژەی خزمەتگوزاری گەورە لەماوەی ساڵی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن.

ڕۆژنامەی سەباح لە زاری ساعدیییەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی خزمەتگوزاری و لێژنە بەرپرسەکانی دیکە چاودێری ئەم پرۆژانە دەکەن بۆئەوەی دەستی گەندەڵی لێ دوور بخەنەوە و چاودێری کارەکانی هەمووان بکەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن.

باسی لەوەشکردووە، ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون گەیشتووەتە ٤٠٪ کە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونە، چونکە کار کردن لەسەر دروستکردنی چوار کۆمەڵە یەکەی نیشتەجێبوون دەستیپێکردووە، هەر کۆمەڵەیەک هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی تێدایە و بەسەر هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەموو پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.

هاوکات ساعدیجەختی لەوەشکردووەتەوە، “تا کۆتایی ئەمساڵ، ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەموو پارێزگاکان ٦٠٪ی تێپەڕاندووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو پرۆژانە ماوەی ٢٤ کاتژمێر کاریان تێداکراوە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی خودی خۆی سەرپەرشتی کردوون.

وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پشووەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پشووەکە ڕوونکردنەوە دەدات
شاندی هەرێم و عێراق لە کۆبوونەودان
دواتر شاندی هەرێم و عێراق لە کۆبوونەودان
پەیوەندیدار