عێراق لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە بۆ ئەنجامدانی تاوان



ڕیژەی ئەنجامدانی تاوانەکان لە عێراق بۆ  ساڵی ٢٠٢٣ زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، چونکە پلەی هەشتەمی جیهان و دووەمی کیشوەری ئاسیای بەدەستهێناوە.

ڕێژەی تاوان لە عێراق لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٧.١٣ پلە، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ کە ٧.٠٥ پلە بووە.

پێوەرەکە دەریدەخات کە عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی جیهاندایە لە کۆی ١٩٣ وڵاتی جیهان لە پێوەرەکانی ئەنجامدانی تاوان، هەروەها لە کۆی ٤٦ وڵاتی کیشوەری ئاسیا پلەی دووەمی وەرگرتووە، هەروەها لە کۆی ١٤ وڵاتی هەرێمی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

جۆرەکانی تاوانی ڕێکخراو لە عێراقدا زۆر حاڵەتی لەخۆگرتووە، کردەوە تاوانکارییەکانیش بازرگانیکردن بە مرۆڤ، قاچاخچێتی و زەوتکردن و بازرگانیکردن بە کاڵای ساختە و بازرگانیکردن بە چەک و ماددە هۆشبەرەکانەوە لە خۆدەگرێت.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
فڕۆکەیەکی ئێف 16ی سوپای ئەمریکا کەوتە خوارەوە
دواتر فڕۆکەیەکی ئێف 16ی سوپای ئەمریکا کەوتە خوارەوە
ەیوەندیدار