ئەردۆغان: کوردی قەدەغە بوو، بەڵام ئێمە ڕێمان بۆ کردەوە



سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند ڕێگرییان لە جیاکاریی لەسەر بنەمای بنەچە و بیروڕاکردوو و پێشتریش زمانی کوردی لە تورکیا قەدەغە بوو، بەڵام ئەوان ڕێیان بۆ کردەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەررۆك کۆماری تورکیا لەکاتی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخرابوو، وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، “لە وڵاتەکەمان ڕێگەمان نەداوە بە هیچ جیاوازییەکەی بنەچەیی، بیروڕا، پەرستش، مەشرەب، زمان، جلوبەرگ، ڕیش، باڵاپۆشی و بە گشتی هەموو جیاوازییەکی ئایینی و کولتووری، بە پێچەوانەوە بەرگریمان لێ کردن”.

سەرۆك کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژەکردن بە ڕێگەدان بە پروپاگەندی سیاسی بەو زمانانە، دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن، ڕاشیگەیاند، “کوردی قەدەغە بوو؟ بەڵێ قەدەغە بوو. ئێمە ڕێگەمان بۆ کردەوە. هەموو هاووڵاتییە کوردەکانم، برا کوردەکانم، پروپاگەندی سیاسی بە کوردی دەکەن؟ بەڵێ دەیکەن. ئێمە ڕێگەمان بۆ کوردی کردەوە”.

شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلی سەرما و بەفربارین ئەگەرێکی لاوازە
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلی سەرما و بەفربارین ئەگەرێکی لاوازە
کاتی ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان ئاشکرا کرا
دواتر کاتی ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار