چەند شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایانی بواری کەشناسی لە هەرێم پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ باران ببارێت و لەڕۆژانی داهاتووشدا چەند شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

شارەزایانی کەشناسی ئاماژەبەوەدەکەن، ئەمڕۆ شەممە باران دەبارێت و لەڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلەکانی دیکەی باران بارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ئاماژەی بەوەکردووە ٢٠ی ئەم مانگە جگە لە شەپۆلی بارانی ئەمرۆ شەممە کە بۆ زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت، دوو شەپۆلی تری باران چالاك به‌رێوه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەمیان لە نێوان ( ١٣ و ١٤)ی ئەم مانگە، له‌ دەریای سوور و دەریای ناوەڕاسته‌وه‌، كه‌ شەپۆلێکی سەرانسەرییە، دووەمیان، له نێوان ( ١٩ تا  ٢١ )ی ئەم مانگە، شەپۆلی هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستە لەگەڵ تۆپەڵەهەوایەکی ساردی جەمسەری کە ئەگەری بەفربارین هەیە، لە زۆربەی ناوچه کوێستانییەکان و بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکووری گەرمیان ده‌گرێته‌وه‌.

عێراق هاوکاری بریندارەکانی ئاگرەکەی سۆران دەکات
پێشت عێراق هاوکاری بریندارەکانی ئاگرەکەی سۆران دەکات
ئەمریکا وەڵامی گروپە چەکدارەکان دەداتەوە
دواتر ئەمریکا وەڵامی گروپە چەکدارەکان دەداتەوە
ەیوەندیدار