نرخی نەوت نزمترین ئاستی لەماوی 6 مانگدا تۆماركرد



نرخی نەوت لە ماوەی مامەڵەکانی هەینیدا زیاتر لە 1.5% بەرزبووەتەوە، بەڵام لەسەر ئاستی نرخی هەفتانە زیانەكانی دابەزینی زیاتر بوون، کە نزیکەی 6% دەبێت دوای دابەزینی بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی 6 مانگدا.

لە ڕووی بازرگانییەوە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 75 دۆلار و 25 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها ئایندەی نەوتی خاوی ئەمریکا نزیکەی 1.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 70 دۆلار و 51 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا، دابەزینی نرخی نەوتیش لە کاتێکدایە کە نیگەرانی بازرگانان بوو، کە ڕەنگە بازاڕ بەدەست زیادەڕۆیی لە دابینکردنی نەوتەوە دەناڵێنێت.

هەروەها نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئابووری چین بۆتە هۆی دابەزینی بازاڕی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهانی.

كەشناسی بۆ ئەگەری وشكەساڵی ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت كەشناسی بۆ ئەگەری وشكەساڵی ڕوونكردنەوە دەدات
بەڤیدیۆ؛ هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا
دواتر بەڤیدیۆ؛ هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا
ەیوەندیدار