كەشناسی بۆ ئەگەری وشكەساڵی ڕوونكردنەوە دەدات



شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕەتی دەكاتەوە مەترسی وشكەساڵی هەبێت و ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی باشی باران ناوچەكانمان دەگرێتەوە و دەشڵێت: “تا كۆتایی مانگ دوو بۆ سێ‌ شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە”.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ شەممە واتە ئەگەری شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین هەیە بۆ زۆربەی ناوچەکان، لە بەشێک ناوچەی شاخاوی و بە زۆریش پارێزگای دهۆک باش دەبێت.

ڕاشیگەیاند، هیچ مەترسییەكی وشكەساڵی نییە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەگەری شەپۆلێکی باشی بارانبارین هەیە.

وتیشی، “بەپێی نوێترین زانیاریمان نیوەی دووەم یان 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگە باراناوی دەبێت و تا کۆتایی ئەم مانگە دوو تا سێ شەپۆلی بارانبارین هەیە، لەگەڵ شەپۆلێکی سەرما لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵ”.

 

سێ‌ كاندید بۆ شوێنگرەوەی حەلبوسی ڕاگەیەنرا
پێشت سێ‌ كاندید بۆ شوێنگرەوەی حەلبوسی ڕاگەیەنرا
نرخی نەوت نزمترین ئاستی لەماوی 6 مانگدا تۆماركرد
دواتر نرخی نەوت نزمترین ئاستی لەماوی 6 مانگدا تۆماركرد
ەیوەندیدار