نرخی نەوت هەرزان بوو



نرخی نەوت دابەزینێکی گەورەی لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆمار کرد بە جۆرێك لە پێنج مانگی ڕابردوودا داکشانی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 74 دۆلار و 69 سەنت دابەزی و یەك بەرمیل خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 74 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە سەرەتای مانگی تەمموزی ڕابردووەوە، ئەمە یەکەم جارە نرخی نەوت بەو شێوەیە دابەزێت.

هۆکاری سەرەکی ئەم داکشانەش بۆ زۆریی بەرهەمهێنان و کەمیی خواستی جیهانیی لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە، هەرچەندە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك پڵەس لەسەر کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنان تا ساڵی 2024 ڕێککەوتوون.

داتاکانی هەڵکشانی ئاستی نەوتی ئەمبارکراوی کۆگاکانی کۆشینگی ئەمریکاش هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتن لە جیهاندا.

زێڕەنگەرێک بۆ خەڵک: ئەو کەسانەشی هاوسەرگیری دەکەن کەمترین زێڕ دەکڕن
پێشت زێڕەنگەرێک بۆ خەڵک: ئەو کەسانەشی هاوسەرگیری دەکەن کەمترین زێڕ دەکڕن
١٧ هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
دواتر ١٧ هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
ەیوەندیدار