ڕێکخراوی خێرخوازی خەڵک هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد



ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەسەر ئەرکی یاسین مەحمود ڕەشید خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەرێز  و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی خەڵکدا، ژمارەیەک عەرەبانەی تایبەت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسانی پەککەوتە ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی کرا.

گەیاندنی ئەم هاوکارییە بەهۆی بەردەستنەبوونی هۆکاری گواستنەوە بۆ کەسانی پەککەوتە و خاوەنپێداویستی تایبەت لەبەرێوەبەرایەتی ناوبراو هات، کە وەک ئەرکێکی مرۆیی یاسین مەحمود ڕەشید تێچووەکەی لەئەستۆگرت.

لای خۆیەوە، بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، دەستخۆشی لە خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز و رێکخراوی خێرخوازی خەڵک کرد بۆ ئەم بەخشینەیان و بەردەوامبوونیان لە هاوکاری و هەماهەنگی هاووڵاتیان و دامودەزگاکان.

ڕێکخراوی خێرخوازی خەڵک، سەربە گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێزە و ڕاییکاری کارە خێرخوازییەکانیەتی و مۆڵەتپێدراوی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستانە، کە بەردەوام هاوکار و دەستگیرۆیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکانە و بەردەوام لە کۆمەک و هەڵمەتە نیشتمانییەکاندا جێدەستی دیارە.

تەندروستی کۆیە کارمەندانی ئاگادار دەکاتەوە
پێشت تەندروستی کۆیە کارمەندانی ئاگادار دەکاتەوە
ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: باجێکی قورس دەدەیت
دواتر ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: باجێکی قورس دەدەیت
ەیوەندیدار