پوتن سەردانی ئیمارات و سعوودیە دەکات



سەرۆکی ڕووسیا لە یەك ڕۆژدا سەردانی ئیمارات و سعوودیە دەکات و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دیارترین تەوەری گفتوگۆکانی دەبن لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا سەردانی ئیمارات و سعودیە بکات پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ مۆسکۆ و پێشوازی لە سەرۆکی ئێران بکات.

کۆشکی کریملن بڵاویکردەوە، سەردانەکەی پوتن بۆ ئیمارات و سعوودیە یەك ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دۆسێ هەرێمییەکان، لە نێویشیاندا شەڕی ئیسرائیل و حەماس لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات تاوتوێ دەکات.

کەمکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك پڵەس، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆكی ڕووسیا و بەرپرسانی دوو وڵاتە کاریگەرەکەی کەنداو دەبێت.

لە دوای ساڵی 2019ەوە ئەمە یەکەم جارە پوتن سەردانی کەنداو بکات.

بڕیارە دوای سەردانە یەك ڕۆژییەکەی بۆ کەنداو، سەرۆکی ڕووسیا بگەڕێتەوە بۆ مۆسکۆ و سبەینێش پێشوازی لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران بکات کە بە گرنگترین هاوپەیمانی ڕووسیا دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لایەنگرانی سەدر هێرشیان کردەسەر بارەگاکانی ڕەوتی حیکمە
پێشت لایەنگرانی سەدر هێرشیان کردەسەر بارەگاکانی ڕەوتی حیکمە
واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
دواتر واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
پەیوەندیدار