واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات



بەرنامەی واتسئەپ نوێکارییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس- IOS بڵاودەکاتەوە، ڕێگەیان پێدەدات وێنە و ڤیدیۆکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکەیەوە بە کوالێتی ئەسڵی خۆیان هاوبەشی پێبکەن.

ئێستا بەرنامەی واتسئەپ ڕێگە بە گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەدات لە نێوان بەکارهێنەرانی، بەڵام بە کوالیتی نزم، تەنانەت دوای زیادکردنی کوالیتی تا ڕادەیەک بەرز بۆ ئەلگۆریتمەکەی کە لە نوێکردنەوەکەدا کە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو خستییە بازاڕەوە.

لەگەڵ ئەو نوێکارییە نوێیەی واتسئەپ کە لەم دواییانەدا بڵاویکردەوە، فایلەکانی ڤیدیۆ و وێنە بە هیچ شێوەیەک پاڵەپەستۆ ناکرێن واتە کوالیتیان دانابەزێت، لەبری ئەوە نوێکارییە نوێیەکە وەک فایلێکی داتا مامەڵەیی لەگەڵ دەکات، بۆ نموونە، لە کاتی ناردنی فایلێکی دەقی وەک فایلێکی وۆرد، واتسئەپ لەناو پەنجەرەی چاتەکەدا نایکاتەوە، بەڵام وەرگر دەتوانێت کلیکی لەسەر بکات بۆ ئەوەی بیکاتەوە، بۆیە کوالیتی دانابەزێت.

لە کاتێکدا نوێکردنەوە نوێیەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕوونادات، چونکە بەکارهێنەر دەبێت بڕیار بدات وێنەیەکی پاڵەپەستۆنەکراو یان ڤیدیۆ کلیپێک بنێرێت و کلیک لەسەر ئایکۆنی “+” بکات بۆ گواستنەوەی ئەم جۆرە میدیایە وەک فایلەکانی تر.

واتسئەپ باس لەوە دەکات کە خستنەبازاڕی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بە چەند هەنگاوێک دەبێت، بۆیە ڕەنگە چەند هەفتەیەکی پێبچێت تا بگاتە هەموو بەکارهێنەرانی جیهان.

سەبارەت بە سیستەمی ئەندرۆید، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ماکرۆمۆرسەوە بڵاوکراوەتەوە کۆمپانیاکە کاری لەسەر دەکات، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر وادەی بڵاوکردنەوەی نییە.

مێتا ئەمساڵ چەندین تایبەتمەندی نوێی بۆ واتسئەپ خستە بازاڕەوە، بەو پێیەی وەک پلاتفۆرمێکی نامە ناردن هەوڵیدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ تاقیبکاتەوە.

پوتن سەردانی ئیمارات و سعوودیە دەکات
پێشت پوتن سەردانی ئیمارات و سعوودیە دەکات
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرایە ئامانج
دواتر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرایە ئامانج
ەیوەندیدار