ئیسرائیل بەشێک لە بەڵگەکانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری کەوتە دەست



ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کردووە، زیاتر لە ساڵێک حەماس سەرقاڵی داڕشتنی پلانی هێرشەکەی ٧ـی ئۆکتۆبەر بووە، هاوکات چەندین سیخوڕیشی لەناو ئیسرائیل هەبووە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئیسرائیل لەدوای بۆردومان و هێرسکردنە سەر غەززە، لەناو چەند بارەگا و شوێنێکدا چەند بەڵگەنامەیەکیان دۆزیوەتەوە، بەپێی ئەو بەڵگانە بۆیان دەرکەوتووە کە چەند ساڵێکە بزووتنەوەی حەماس سەرقاڵی داڕشتنی پلانی هێرشەکەی ٧ـی ئۆکتۆبەر بووە، تەنانەت لە ناوخۆی ئیسرائیلیش سیخوڕی بەکارهێناوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەرقاڵی ڕاهێنان و داڕشتنی پلان و بەکارهێنانی سیخوڕ بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە، کە لە ٧ی مانگی ئۆکتۆبەر ئەنجامیاندا، بە وتەی ڕۆژنامەکە سوپای ئیسرائیل لە دوای دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپیوتەر و ئامێری مۆبایل و نووسراو لە ناوچەیەکی غەزە بەشێک لە وردەکاری هێرشەکەی بۆ ئاشکرا بووە.

ڕاشیگەیاندووە، چەکدارانی حەماس لە ڕێگەی چەند ڕێنماییەکەوە خۆیان فێری چۆنێتی دەستگیرکردنی بارمتە و هەروەها چەندین ڕستەیەکی زمانی عیبری کردووە، سەرجەم ئەو نووسراو و کەلوپەلانەش لە حەشارگەیەکی تایبەت بە هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس دۆزراوەتەوە.

لەو بارەیەوە ئەفسەرێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئامانجی ئێستای ئیسرائیل لە دوای هێرشەکە، تێگەیشتنە لە پلانی هێرش و بەرگرییەکانی بزووتنەوەی حەماس و پەیداکردنی زانیاری هەواڵگری لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان و تێگەیشتن لە ڕێبازەکەیان.

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل پلانێکی بزووتنەوەی حەماسیان ئاشکرا کردووە کە لە ٤٠ لاپەڕە پێک دێت و سەرجەم هەنگاوەکانی هێرشەکەی تێدا بووە.

خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
پێشت خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
نزیكەی دوو هەزار كیسی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابین كرا
دواتر نزیكەی دوو هەزار كیسی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابین كرا
ەیوەندیدار