نزیكەی دوو هەزار كیسی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابین كرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی عێراقمان وەرگرتووە و بڕی پێویست کیسی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دابین كرا.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی کۆمەڵێک داواکاریان ئاڕاستە کردین، پاش هەوڵەکانمان توانیمان ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی عێراق وەربگرین لەسەر داواکاریەکانیان بەتایبەت بە دابینکردنی نزیکی دوو هەزار کیسی خوێن.

ڕاشیگەیاند، دوای هەوڵەکانمان لەگەڵ ناردنی بەشی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ ئەو بڕە پاڵپشتیکراوە گەیشتە سلێمانی و کۆگای بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی.

وتیشی، “نەبوونی کیسی خوێن لە ماوەی ڕابردوودا گرفتی زۆری دروستکردبوو بۆ هاووڵاتیان بە تایبەت بۆ تووشبووانی تالاسیمیا”.

جەختیشی كردەوە، ئەم هەوڵانەشمان پاش ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانیمان کرد و لە نزیکەوە گوێبیستی داواکاری و کێشەکانیان بووین و بەڵێنمان پێدان هەوڵی تەواو بدەین بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریەکانیان.

 

ئیسرائیل بەشێک لە بەڵگەکانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری کەوتە دەست
پێشت ئیسرائیل بەشێک لە بەڵگەکانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری کەوتە دەست
بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
دواتر بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
ەیوەندیدار