کارەبای سلێمانی دەربارەی کرێی ئەسانسۆر و پەمپی ئاو ڕوونکردنەوە دەدات



کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت دەبێت کرێی پارەی کارەبای ئەسانسۆر و ڕووناکی و پەمپی ئاوی ستییەکان بەپێی بەکارهێنان وەربگیرێت نەك بڕێکی دیاریکراو دەستنیشان بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پارەى کارەباى نیشتیمانى بۆ خزمەتگوزارییەکانی (ئەسانسۆر و تۆڕى ڕووناکى و پەمپى ئاو)ی ستییەکان بڵاوکردەوە.

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە ئەو شوێنانە پێوەری كاره‌بایان بۆ دانرابێت و مانگانە بخوێندریتەوە و پاشان بڕی پاره‌كه‌ی بەسەر خاوەنى یەکەکاندا دابەشبکرێتەوە، کە ئەم خزمەتگوزاری کارەبایە تەنها تایبەتە بەو یەکانەی لەناو باڵه‌خانه‌کاندان و ئەوان بەکاریده‌هێنن.

جەختیشیکردەوە کە دەبێت کرێی کارەبای ئەو خزمەتگوزارییانە لە باڵه‌خانه‌یەک بۆ باڵه‌خانه‌‌یەکی تر بەپێی پێوەرەکەیان بڕی پاره‌كه‌یان جیاوازی هەبێت، نەوه‌ک بەشێوەى دیاریكراو وەربگیرێت.

داوای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی دەمیرتاش دەکرێت
پێشت داوای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی دەمیرتاش دەکرێت
قەرەداغی بۆ شێخی ئەزهەر: ناگەڕێینەوە هەتا نەچینە ناو غەززەوە
دواتر قەرەداغی بۆ شێخی ئەزهەر: ناگەڕێینەوە هەتا نەچینە ناو غەززەوە
ەیوەندیدار