چۆن لە ڕێگەی هێلکەی کوڵاوەوە کێشت دادەبەزێنیت؟



ڕێجیمی هێلکەی کوڵاو یەکێکە لە سەیرترین جۆرەکانی ڕێجیم یان ڕێجیمێکی باو و یارمەتی دابەزاندنی خێرای کێش دەدات، بەڵام ئایا خۆراکی هێلکە تەندروستە یان نا؟ ئایا لەو ڕێجیمەدا تەنها هێلکەی کوڵاو دەخورێت یان لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی خواردن.

بەگوێرەى ماڵپەڕى تەندروستى خانمان، لەسەر بنەماى کتێبێک کە لەلایەن پسپۆڕى خۆراک ئاریێل چاندلەرەوە نووسراوە، ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنى لانیکەم دوو یان سێ هێلکەى کوڵاو ڕۆژانە دەبێتە هۆى ئەوەى تەنها لەماوەى دوو هەفتەدا تا ١١ کیلۆ لە کێشت دابەزێنیت.

ڕێجیمی هێلکەی کوڵاو چییە؟

خۆراکی هێلکە بریتییە لە خواردنی دوو هێلکە لەگەڵ میوە بۆ نانی بەیانی و هێلکە یان پرۆتینێکی تری بێ چەوری تەنها لەگەڵ سەوزەی بێ نیشاستە لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆ و ئێوارەدا.

ڕێجیمێکی کەم کالۆری و کەم کاربۆهیدراتە کە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ناتوانرێت بەردەوامبێت و خۆراکی هاوسەنگ بۆ جەستەت دابین ناکات.

 

چۆن ڕێجیمی هێلکەی کوڵاو پەیڕەو دەکەیت؟

ڕێجیمى هێلکە چەندین جۆری جیاواز هەیە، بەڵام باوترینیان لە سێ ژەم لە ڕۆژێکدا پێکدێت.

بە درێژایی ڕۆژ پێویستە دڵنیا بیت لە خواردنی سێ هێلکە، یان دوو هێلکە بەلایەنی کەمەوە، هەروەها دەتوانیت پرۆتینی بێ چەوری، سەوزەی بێ نیشاستە، میوەی تایبەت و کەمێک چەوری بخۆیت.

لە خوارەوە چەند نمونەیەک لەو خۆراکانە دەخەینەڕوو کە لە ڕێجیمەکانی هێلکەدا ڕێگەیان پێدراوە.

پرۆتینی بێ چەوری

مریشک و کەڵەشێری بێ پێست- ماسی- سەوزەی بێ نیشاستە- کەلەرم- کولەکە- سپێناغ- بیبەر- گێزەر- برۆکلی- پیاز- چەند جۆرێکی میوە- شووتی- توو- ترێ- لیمۆ- بڕێکی کەم چەوری- ڕۆنی گوێزی هیندی

 

لە ڕێجیمی هێلکەی کوڵاودا پێویستە لە چ خۆراکێک دوور بکەویتەوە؟

دانەوێڵەی وەک نان و مەعکەرۆنی، بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەک شیر، پەنیر، ماست و کرێم، خواردنە پرۆسێس کراوەکان وەکو چپسە پەتاتە و شیرینی و بسکیت، پەتاتە، گەنمەشامی، بەزالیا.

پاقلەمەنییاتی وەک نۆک و سۆیا و فاسۆلیا، مۆز، ئەنەناس، مانگۆ، میوەی وشککراوە، خواردنەوە شیرینکراوەکان وەک سۆدە و شەربەت و خواردنەوە وەرزشییەکان.

 

ئایا ڕێجیمی هێلکەی کوڵاو تەندروستە؟

ئەو خۆراکانەی لە ڕێجیمەکەدا پێشنیار کراون سوودی تەندروستیان هەیە، بەڵام  ڕێجیمەکە بە سنووردار دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی زۆر خواردنی تر هەیە کە دەبێت لێیان دوور بکەوێتەوە.

شارەزایان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕێجیمی هێلکە شێوازێکی سنووردارکەر و ناهاوسەنگە بۆ خواردن، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی ماددەی خۆراکی لە درێژخایەندا، بەڵکو پێویستە خۆراکی هاوسەنگ هەڵبژێریت و لە هەموو ژەمێکدا پرۆتین و ڕیشاڵ و چەوری بخۆیت تا هەست بە تێربوون دەکەیت

 

شوێنی هەڵدانی مووشەکی سەر بنکە ئەمریکییەکان لەعێراق ڕاگەیەنرا
پێشت شوێنی هەڵدانی مووشەکی سەر بنکە ئەمریکییەکان لەعێراق ڕاگەیەنرا
هەورامی: بەمزووانە بێنەوبردەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر نابێت
دواتر هەورامی: بەمزووانە بێنەوبردەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر نابێت
ەیوەندیدار