هەورامی: بەمزووانە بێنەوبردەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر نابێت



شارەزایەکی ئابووری پێیوانییە بەمزووانە کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان عێراق و تورکیادا چارەسەر بێت و ڕایدەگەیەنێت جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەنقەرە ئەستەمن.

محەمەد هەورامی شارەزای ئابووری و نەوت ڕایگەیاند، چەند مانگێکی دیکەش بێنەوبردەی هەناردەکردنی نەوت لە تورکیاوە بەردەوام دەبێت بێ ئەوەی چارەسەر بکرێت، ئەگەرهاتوو هەردوولا سووربن لەسەر مەرجەکانیان.

لێخۆشبوون لە سزا داراییەکەی دادگای پاریس و زیادکردنی کرێی گواستنەوەی نەوت دیارترینی ئەو مەرجانەن کە تورکیا بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دایناون، هەرچەندە چەندجارێكیش جەختیکردووەتەوە لەوەی ئامادەن ڕێ بە گواستنەوەی نەوتەکە بۆ بەندەری جەیهان بدەن.

محەمەد هەورامی ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق و تورکیا بەرژەوەندی و مەرج و ئەجێندای تایبەتی خۆیان هەیە لەو دۆسیەیەدا و هەریەکەیان چاوەڕیی سازش لە لایەنی بەرامبەر دەکەن، بەڵام ئەوە نۆ مانگە ئەو سازشە ڕووی نەداوە.

بە بڕوای هەورامی، جێبەجێکردنی مەرجەکانی تورکیا نزیکن ئەستەمن.

بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار زیانی ەب ئابووری عێراق گەیاندووە.

چۆن لە ڕێگەی هێلکەی کوڵاوەوە کێشت دادەبەزێنیت؟
پێشت چۆن لە ڕێگەی هێلکەی کوڵاوەوە کێشت دادەبەزێنیت؟
موسەننا ئەمین: ئەو پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت بەشی مووچە ناکات
دواتر موسەننا ئەمین: ئەو پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت بەشی مووچە ناکات
ەیوەندیدار