نوێنەری حکومەتی هەرێم کاتی گەیشتنی 700 ملیارەکەی ئاشکرا کرد



نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواو بوون و شاندێکیش بۆ مووچەی سێ مانگەکەی دیکە سەردانی بەغدا دەکات.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کەناڵی کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ڕێککارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان تەواوبوون و ئەم هەفتەیە بڕە پارەکە دەگات.

بڕیارە ئەو 700 ملیارە بۆ مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران خەرج بکرێت کە تا ئێستا دابەش نەکراوە.

سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ش، فارس عیسا رایگەیاند، بۆ سێ 700 ملیار دینارەکەی دیکە لە نزیکترین کاتدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.

هەفتەی ڕابردووش شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان سەردانی بەغدای کرد، بەڵام بە بێ ئەنجام گەڕانەوە.

دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بڕیاریدا
پێشت دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بڕیاریدا
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
دواتر ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
ەیوەندیدار