ئێران ھۆشداری لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە دەدات



وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەگەری فراوانبوونی شەڕ لەناوچەکە ھۆشداری دەدات و دەڵێت، ناوچەکە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عوماندا ڕایگەیاند، بۆردوومان و ھێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەگەڵ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تەلئەبیب دەستیپێکرد، لەبارەی ئەگەری فراوانبوونی جەنگەکەشەوە لەناوچەکە هۆشداریدا و ڕایگەیاند، ناوچەکە لەڕێی ھێزە بەرگریکارەکانەوە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

لەدرێژەی وتارەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە میسر کرد دەروازەی رەفەح بکاتەوە کە بۆناردنی هاوکارییە مرۆییەکان و گواستنەوەی برینداران بەکاردێت، بۆ ئەوەی پیلانەکانی ئیسرائیل لەڕێی ئەو دەروازەیەوە پوچەڵ بکرێنەوە.

نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت
پێشت نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت
دەنگۆیەك دابەشکردنی نەوتی لە سلێمانی ڕاگرت
دواتر دەنگۆیەك دابەشکردنی نەوتی لە سلێمانی ڕاگرت
ەیوەندیدار