دەنگۆیەك دابەشکردنی نەوتی لە سلێمانی ڕاگرت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆی دەنگۆی هاتنی نەوتی 50 هەزار دیناریی، هاووڵاتییان نەوت وەرناگرن، بەڵام لە سبەینێوە دابەشکردنی لە ناو شاری سلێمانی بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سەبارەت بە ڕاگرتنی دابەشکردنی نەوت لە ناو شاری سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە نەوت بەنرخی 50 هەزار دینار دابەش دەکرێت، ئەمە بووە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان ئەو نەوتە وەرنەگرن کە نرخەکەی 103 هەزار و 500 دینارە.

ڕوونیشیکردەوە هەرچەندە دەنگۆ هەبوو کە لە 1ی ئەم مانگەوە نەوتە 50 هەزارییە ڕەوانە بکرێت، “بەڵام تا ئەمڕۆ یەك لیتر لەو نەوتە نەهاتووە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردە کە ئەگەر ئەو نەوتەش بگات، ئەوا لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکاندا دابەش دەکرێت، نەك لە ناو شار.

ڕاشیگەیاند، بڕیاریاندا لە سبەینێ سێشەممەوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بە هەمان میکانیزمی پێشوو لە ناو شار دەستپێبکاتەوە.

پێشتر عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا بەغدا بەرمیلێك نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئێران ھۆشداری لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە دەدات
پێشت ئێران ھۆشداری لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە دەدات
نرخی دۆلار ناجێگیرە
دواتر نرخی دۆلار ناجێگیرە
ەیوەندیدار