ژمارەی قوربانیانی فەلەستین 55 هەزار كەسی تێپەڕاند



وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر كەرتی غەززە ڕاگەیاند و ئاشكراشی كرد، 70%ی قوربانییەكان ژن و منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین- غەززە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی شەهیدانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل گەیشتە 15 هەزار و 207 کەس، هاوكات ژمارەی برینداربووانی مەدەنی بەرزبووەتەوە بۆ 40 هەزار و 652 کەس.

ڕاشیگەیاتدووە، 70%ی قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ژن و منداڵن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “280 کارمەندی تەندروستی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە شەهید بوون و سوپای ئیسرائیل 130 دەزگای تەندروستی بۆردومان کردووە”.

تەندروستی فەلەستین ئاشكراشی كردووە، زیاتر لە 800 هەزار کەس لە شاری غەززە و باکووری غەززە هەن بەبێ خواردن و دەرمان ماونەتەوە.

جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەیەک دابەشدەکرێت
دواتر شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەیەک دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار