جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی عێراقی بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار و بەرزكردنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی “دینار”، بەڵام نرخ لە بازاڕدا ناجێگیرە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام لەكاتی ئێوارەدا نرخەكەی بەرزبووەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی چەند ڕێکاریکی بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕ و جێگیرکردنی نرخی دۆلار گرتووەتەبەر.

 

بوومەلەرزەیەكی نزیك 8 پلە وڵاتێكی هەژاند و هۆشداری تسونامی لە 4 وڵات دەدرێت
پێشت بوومەلەرزەیەكی نزیك 8 پلە وڵاتێكی هەژاند و هۆشداری تسونامی لە 4 وڵات دەدرێت
ژمارەی قوربانیانی فەلەستین 55 هەزار كەسی تێپەڕاند
دواتر ژمارەی قوربانیانی فەلەستین 55 هەزار كەسی تێپەڕاند
ەیوەندیدار