سەرۆک کۆمار لە دوبەیەوە: وڵاتانی دراوسێ پێویستیی ئێمە بە ئاو نازانن



ئەمڕۆ شەممە، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە یارمەتی عێراق بدات بۆ دیاریکردنی پشکێکی دادپەروەرانەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ.

لە میانی بەڕێوەچوونی دیالۆگێک سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی ئاو لە پەراوێزی کۆنفرانسی COP28 کە لە دوبەی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەچوو.

دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید لە دانیشتنەکەدا باسی لەوەکرد، ئاو فاکتەرێکە کە کاریگەری گەورەی لەسەر ژینگە، وزە و کشتوکاڵ هەیە، هاوکات چالاکییەکانی ڕۆژانەمان کاریگەری بەرچاویان لەسەر ژینگە هەیە.

سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە مەلەفی ئاو وتی، “نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک یاسا و کردەوەی هاوبەش لەنێوان وڵاتاندا هەبووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو یاسایانە پێویستیان بە گۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە، بۆ نموونە پشکی ئاوی عێراق پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە لە ڕووبارە هاوبشەکانی وەک دیجلە و فوڕات لە نێوان وڵاتانی هاوبەشی تورکیا، سوریا و ئێران”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، لە عێراقدا بەدەست هاوبەشی ئاوییەوە دەناڵێنین لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، چونکە ئەوان پێویستییەکانی ئێمە بە ئاو لەبەرچاو ناگرن.

دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئێمە وەک سەدەیەک لەمەوبەر داوای پشکی ئاو ناکەین، بەڵکو داوای پشکی دادپەروەرانە دەکەین لە پێناو باشترکردنی ژینگە و کەرتی کشتوکاڵی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە وڵاتانی دراوسێی عێراق بەهۆی دروستکردنی بەنداوەوە زیانێکی بەرچاوییان بە عێراق گەیاندووە، چونکە بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، عێراق بەدەست قەیرانی وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش كاریگەری زۆر خراپی كردوەتە سەر كەرتی كشتوكاڵ.

سودانی: حکوومەت لەتوانایدا نییە هەموو دەرچووان دابمەزرێنێت
پێشت سودانی: حکوومەت لەتوانایدا نییە هەموو دەرچووان دابمەزرێنێت
سبەینێ خۆپیشاندانە و مامۆستایان پەیامێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن
دواتر سبەینێ خۆپیشاندانە و مامۆستایان پەیامێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن
ەیوەندیدار