سبەینێ خۆپیشاندانە و مامۆستایان پەیامێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن



بڕیاره‌ سبه‌ینێ  یەکشەممە، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی له‌ سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی  گه‌رمیان و راپه‌رین خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.

مامۆستایانی نارازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایدەگەیەنن سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و پێداگریی له‌سه‌ر داواكاریی و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.

په‌یجی مامۆستایانی نارازی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی لە ڕێگەی بڵندگۆوە داوا لە خەڵک دەکەن سبەی یه‌كشه‌ممه‌ بەشداریی له‌ خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەدا بکەن و داوای مافەکانیان بکەن.

ئەنجامدانی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی مامۆستایان لەکاتێکدایە، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حكوومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی بانگهێشتی نوێنه‌ری مامۆستایانی نارازی كردووه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕابردوودا به‌شێك له‌ مامۆستایان له‌ گۆره‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدا گردبوونه‌وه‌.

سەرۆک کۆمار لە دوبەیەوە: وڵاتانی دراوسێ پێویستیی ئێمە بە ئاو نازانن
پێشت سەرۆک کۆمار لە دوبەیەوە: وڵاتانی دراوسێ پێویستیی ئێمە بە ئاو نازانن
نەوت بە نرخێکی هەرزان بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت
دواتر نەوت بە نرخێکی هەرزان بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت
ەیوەندیدار