سودانی: حکوومەت لەتوانایدا نییە هەموو دەرچووان دابمەزرێنێت



سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەت لەتوانایدا نییە هەموو ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان دابمەزرێنێت، ده‌شڵێت، “عێراق سەرچاوەی سورشتی هەیە بۆ دامەزراندنی پیشەسازییەکی بەردەوام و پێشکەوتوو”.
ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوازیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی کۆڕبەندی هاوبەشی پیشەسازیی لە بەسرە کرد کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ وتارێكدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پیشەسازی کرد لە ئامادەکاری بۆ ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئەو کۆڕبەندە، کە ئەوەش دوای کۆنفرانسی پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی و کانگاکان دێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا سودانی سوپاسی بەشداری کردنی بەرفراوانی کەرتی تایبەتی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کۆڕەکە دەرفەتێکە بۆ کۆبونەوەی ئەو وەبەرهێنەرانەی کە جددین لە وەبەرهێنان لە دەرفەتە هەنوکەییەکان، چ بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی حکومەت یان لە ڕێگەی دەرفەتی وەبەرهێنانەوه‌.

سەرۆکی حکومەت لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا ڕایگەیاند، گۆڕینی فەلسەفەی تاک ئابوریی دەوڵەت بە پشتیوانیکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی و گەشتیاری بەدەستدێت.

وتیشی، عێراق سەرچاوەی سروشتی هەیە بۆ دامەزراندنی کەرتی پێشکەوتوو و پیشەسازی بەردەوام کە پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی دابین بکات و بتوانێت بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوەی وڵات بکات.

جەختیشی لەوەشکردەوە، عێراق ناتوانێت وەک بازاڕی بەکاربەر بۆ کەرەستە و کاڵای هاوردەکراو بمێنێتەوە، یەک دەرفەتی کاری راستەوخۆ لە کەرتی پیشەسازیدا چوار بۆ شەش هەلی کاری ناڕاستەوخۆ لە کەرتەکانی دیکەدا دەڕەخسێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “پێویستە پشتگیری لە کارگێڕی پیشەسازی بکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و تێکەڵبون لەگەڵ پیشەسازییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەپێی خەمڵاندنەکانی ساڵی ٢٠٢٠، کەرتی تایبەت ٨١٪ی کۆی ژمارەی یەکە پیشەسازییەکانی ئێستا پێکدەهێنێت”.

سۆران عومەر: تا کێشەی نەوتی هەرێم چارەسەر نەکرێت، کێشەی مووچە چارەسەر نابێت
پێشت سۆران عومەر: تا کێشەی نەوتی هەرێم چارەسەر نەکرێت، کێشەی مووچە چارەسەر نابێت
سەرۆک کۆمار لە دوبەیەوە: وڵاتانی دراوسێ پێویستیی ئێمە بە ئاو نازانن
دواتر سەرۆک کۆمار لە دوبەیەوە: وڵاتانی دراوسێ پێویستیی ئێمە بە ئاو نازانن
ەیوەندیدار