هێزەکانی عێراق هێرشیان کرایەسەر



لە شەوی رابردووەوە سوپای عێراق لە گوندی گۆپتەپە لە سنووری مەخموور دوو جار هێرشی کراوەتەسەر، سەربازێکی عێراقی کوژراوە و پێنجی دیکە بریندارن.

ئەمڕۆ شەممە، غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی سنووری چیای قەرەچووخ لە مەخموور ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە گوندی گۆپتەپە لە مەخموور داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و لەو هێرشەدا ئەفسەرێک و دوو سەرباز برینداربوون.

هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە هەمان شوێن هێرشکراوەتەوە سەر هێزە عێراقییەکان و سەربازێک کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربوون، ئێستا لە ناو گوندەکەدا چەکدارانی داعش گەماڕۆ دراون.

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
بلینکن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی گفتوگۆ لەسەر “داهاتووی غەززە” دەستپێدەکات
دواتر بلینکن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی گفتوگۆ لەسەر “داهاتووی غەززە” دەستپێدەکات
ەیوەندیدار