دوای تەوابوونی ئاگربەست ئیسرائیل هێرشی کرد



بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لەدوای تەواو بوونی ئاگربەست هێرشەکانی بۆ غەززە دەستپێکردەوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بڕیاریان داوە بە فەرمی شەڕ لە کەرتی غەززە چالاک بکەنەوە”.

هەر ئەم بەیانییەش میدیا فەلەستینییەکان هەواڵی بیستنی تەقینەوە و تەقە لە باکووری کەرتی غەززەیان بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە باکووری کەرتی غەززە دەنگی تەقینەوە و تەقە بیستراوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە “فڕینی چڕی فڕۆکەی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە هەبووە”.

بە گوێرەی لێدوانی تەندروستی فەڵەستین، تا ئێستا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی تریش بریندار بوون.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشەکەی عومرانییە پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشەکەی عومرانییە پەیامێکی بڵاوکردەوە
خانمێک لە سلێمانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەدەستهێنا
دواتر خانمێک لە سلێمانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەدەستهێنا
ەیوەندیدار