چەند رێنماییەک بۆ ئەو ژنانەی منداڵیان لەبارچووە



دکتۆر گوڵان عەلی تۆفیق پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی باس لە چەند ڕێنماییەک دەکات بۆ ئەو ژنانەی کە پێشتر منداڵیان لەبار چووە.

ڕێنماییەکانی دکتۆر گوڵان عەلی خۆی لە چەند خاڵێکدا دەبینێتەوە و بەم جۆرەیە:

لەبارچوونی کۆرپەلە واتە مردنی کۆرپەلە و عادەتەن پێش هەفتەی بیستەم ڕوودەدات، لەم بابەتەدا باسی چەند خاڵێک دەکەین کە لەبارچوونی کۆرپەلە کەم دەکەنەوە.

١. خواردنی هەمەچەشنە و تەندرووست بخۆ، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ڕۆژانە وەرزش بکە، چونکە جەستەیەکی تەندرووست زۆر گرنگە بۆ دووگیانی و دەتپارێزێت لە لە بارچوونی کۆرپەلە.

٢. پێش دووگیانی بە چەند مانگێک فۆلید ئەسید یان مەڵتی ڤیتامین بەکاربهێنە کە بە شێوەی سەپڵیمێنت هەیە و تایبەتە بە پێش دووگیانی و کاتی دووگیانی.

٣. هەر حاڵەت و نەخۆشییەکت، پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەت باسی بکەیت چ نەخۆشی ژنانە یاخود نەخۆشییە درێژخایەنەکان یان هەوکردن، تەنانەت ئەگەر مەترسی توشبوونت هەیە بە نەخۆشییە درمییە سێکسییە گواستراوەکان دەبێت پشکنین ئەنجام بدەیت.

٤. کەم خواردنەوەی کافایین و ئەلکهوڵ، پێویستە بە تەواوی واز لە جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان بهێنرێت.

٥. لەگەڵ پزیشکەکەت هەمیشە لە پەیوەندیدابە و بە پێی ئەو خشتە و کاتانەى بۆت دانراوە، سەردانی ڕێکوپێک ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی کاری پێویستت بۆ ئەنجام بدات، بۆ دووگیانبوونێکی سەلامەت و دووربوون لە لەبارچوون.

نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە دیاریکرا
پێشت نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە دیاریکرا
ئاگربەست بۆ ڕۆژێکی تر درێژکرایەوە
دواتر ئاگربەست بۆ ڕۆژێکی تر درێژکرایەوە
ەیوەندیدار