کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی سوودی چییە؟



شارەزایەکی ئابووری سەبارەت بە سوودەکانی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ کڕینی سووتەمەنی ڕایگەیاند، کارتی ئەلیکترۆنی هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوە گەندەڵی، چاودێری کردنی بازاڕ و کڕین و فرۆشتنی سووتەمەنی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەفوان قوسەی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەو گەندەڵییەی لە فایلی وەرگیراوەکانی نەوت و قاچاخی سوتەمەنی و فرۆشتنی لە بازاڕەکاندا ڕوودەدات.

سەفوان قوسەی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی حکومەتی عێراقی و بانکی ناوەندیدایە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکان بە دینار، هاوکات هاندانی هاووڵاتییانە بۆ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکاندا بۆ کڕینی سووتەمەنی و لە ڕێگەیەوە چاودێریکردنی ئەو مامەڵەدانە دەکرێت کە پێی ئەنجامدەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، “وێستگەکانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەکانەوە سووتەمەنی وەردەگرن، بەڵام نازانرێت کێ دەیکڕێت یاخود لە کۆتاییدا کێ لێی سودمەند دەبێت، لە ماوەی ڕابردوودا مافیا ناوخۆییەکان دروستبوون و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویەتی ژمارەیەک قاچاخچی دەستگیربکات”.

وتیشی، “بوونی کارتی بانکی وا دەکات وەزارەتی نەوت بتوانێت بڕی ئەو سووتەمەنییە بزانێت کە لە وێستگەکانەوە وەردەگیرێت و ئەو کەسانەی دەیکڕن دەستنیشانبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم سیستەمە بەشدار دەبێت لە وەستاندنی فرۆشتنی سووتەمەنی بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕی ناوخۆییدا، بە تایبەتی کە کەسانێک هەن هەوڵ دەدەن سوتەمەنی بە نرخی دەوڵەت بەدەست بهێنن و لە بازاڕدا بە نرخێکی گرانتر بیفرۆشن، هەر بۆیەش میکانیزمی کارتی ئەلیکترۆنی بەشدار دەبێت لە نەهێشتنی گەندەڵی”.

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
پێشت کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
سەرۆك کۆمار بەشداری لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا دەکات
دواتر سەرۆك کۆمار بەشداری لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا دەکات
پەیوەندیدار