شەقامێکی سلێمانی بۆماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێت



لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە شەقامی دابان لەگەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی بەمەبەستی کارکردن و نۆژەنکردنەوەی بۆماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کار لە شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشک دەکرێت و قیرتاو دەکرێت و بەوهۆیەوە داداخرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی قیرتاوکردنەوە، شەقامەکە لەپێش مزگەوتی داروسەلام بە ئاڕاستەی مزگەوتی شەفیق بەگ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و کاسبکاران و دانیشتوانی ئەو گەڕەکە دەکات کە نزیکن لە شەقامەکەوە هاوکاریی و هەماهەنگی تیمەکانیان بکەن و هەتا قیرتاوکردنەکە کۆتایی دێت ئاو نەڕێژنە سەر شەقامەکە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات
پێشت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات
گووگڵ ڕازی بوو بەوەی ساڵانە زیاتر لە 73 ملیۆن دۆلار بداتە کەنەدا
دواتر گووگڵ ڕازی بوو بەوەی ساڵانە زیاتر لە 73 ملیۆن دۆلار بداتە کەنەدا
ەیوەندیدار