گووگڵ ڕازی بوو بەوەی ساڵانە زیاتر لە 73 ملیۆن دۆلار بداتە کەنەدا



دوای مشتومڕێکی شەش مانگی، کۆمپانیای گووگڵ ڕازی بوو بەوەی ساڵانە زیاتر لە 73 ملیۆن دۆلار بداتە دامەزراوە هەواڵییەکانی کەنەدا.

باسکال سانت ئۆنج، وەزیری کلتوری کەنەدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە سوودی بۆ دامەزراوەکانی هەواڵ دەبێت و ڕێ بە گووگڵیش دەدرێت هەواڵی متمانەپێکراو بۆ کەنەدییەکان بگوازێتەوە.

پێشتر کەنەدا یاسایەکی پەسەند کرد بۆ پاراستنی مافی کەناڵەکانی هەواڵی وڵاتەکەی، بە پێی یاساکە دەبێت گووگڵ و مێتا لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی کەناڵە کەنەدییەکان، ساڵانە بڕێك پارەیان پێ بدات.

بە پێی ڕێککەوتنەکە گووگڵ ساڵانە 100 ملیۆن دۆلاری کەنەدی کە دەکاتە 73.6 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، دەداتە ئەو کەناڵانە بەوەش کۆتایی بە مشتومڕێك هێنرا کە نزێك بوو لەوەی گووگڵ لە کەنەدا بلۆك بکرێت.

ئەو پارەیەی گووگڵ دەیداتە کەناڵەکانی کەنەدا، بەشێكە لەو داهاتەی لە ڕێی ریکلامەوە دەستی دەکەوێت.

شەقامێکی سلێمانی بۆماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێت
پێشت شەقامێکی سلێمانی بۆماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێت
ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل درێژکرایەوە
دواتر ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل درێژکرایەوە
ەیوەندیدار